جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

محەمەد حەسەن، وەک نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشانکرا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد، حەسەن-ی لە سەڵتەنەتی عومانەوە وەک نوێنەری تایبەتیی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەستنیشانکرد.

دەستبەکاربوونی محەمەد حەسەن، وەک جێگرەوەی جێنین پلاسخارت دێت کە خانمێکی هۆڵەندی بوو لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ئەو پۆستەی وەرگرتبوو لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئەرکەکەی کۆتاییهات.

محەمەد حەسەن، زیاتر لە 30 ساڵ لە بواری دیپلۆماسی و بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدان کاریکردووە.

چەندین ئەزموونی جیاوازی هەیە، لە ساڵی 2019وە وەک نوێنەری سەڵتەنەتی عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاریکردووە.

لە پێشووتریشدا، چەندین پۆستی لە وەزارەتی دەرەوەی عومان لە مەسقەتی پایتەخت وەرگرتووە، لە ساڵی 2015، سەرۆکی دیوانی وەزارەت بووە، لەساڵی 2012، جێگری وەزیری دەرەوە بووە، .

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: فاوندەیشن هەب لە کارگەی کەلتووریی سلێمانی دەکەینەوە

بابەتی دواتر

ئاوات شێخ جەناب: کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share