بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە نزیکەى (1 -3 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم کاریگەریی زیاتر دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.