پزیشکیان بوو بە نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران راگەیەندرا و مەسعود پزیشکیان بوو بە نۆیەمین سەرۆکی وڵاتەکە.

بەپێی میدیا ئێرانییەکان، لە 14-هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراندا مەسعود پزیشکیان،  لە کۆی 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناو بووە نۆیەمین سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.

لەبەرامبەردا سەعید جەلیلی کاندیدەکەی دیکەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێنا.

مەسعود پزیشکیان لە یەکەم لێدوانی دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران رایگەیاند، ” دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین، هەموومان خەڵکی ئەم وڵاتەین”.

دوو هەینی لەسەر یەک پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو، و لە هەر گەڕێکی هەڵبژاردنەکە چەندین جار وادەکەی درێژکرایەوە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: 35 ملیۆن لیتر بەنزین پێویستیی رۆژانەی هەموو عێراقە و پلانمان هەیە ئەو بڕە بەرهەمبهێنین

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا كێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share