دیوانی وەقفی سوونیی عێراقی بڵاویکردەوە، لیژنەی دیاریکردنی سەری ساڵی هیجری لە دیوانی وەقفی سوونی رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە هاوتای 6ی7ی2024 تەواوکەری مانگی زولحیجەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە، هاوتای رۆژی 7ی7ی2024 یەکەم رۆژی مانگی موحەرەمە و سەری ساڵی کۆچییە.
ئەمەش لە کاتێکیدایە رۆژی 2ی7، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاریدا بە راگەیاندنی پشووی رەسمی بۆ رۆژی یەکشەممە و بە گوێرەی خشتەی پشووە رەسمەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو رۆژە پشوو دەبێت.