دەروازەیەکی سنووری لە هەرێم دادەخرێت

بەهۆی کاری قیرتاوکردنی ئەو شەقامەی بۆی دەچێت، دەروازەی سنووری زێت بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی ده‌که‌ینەوە به هۆکاری قیڕتاوکردنی رێگاکه، رۆژی پێنجشه‌ممه 4 ی تەمموز تا سێشه‌ممه 9 ی تەمموز داده‌خرێت و هه‌موو جۆره هاتوچۆ و جموجۆڵێکی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌م سنووره راده‌گیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەرۆژی چوارشەممە 10 ی تەمموز، دووباره سنووره‌که ده‌کرێته‌وه و هاتووچوو ئاسایی ده‌بێته‌وه.

دەروازەی زێت دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا.

بابەتی پێشتر

عێراق رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور دەکات

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن خوازیارانی چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share