باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد بڕیارێكی وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكەی بە هەڵە ناودەبات

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد لە دیدارێكیدا لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕەخنە لە بریارەكەی وڵاتەكەی دەگرێت دژ بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ 11ی كانونی دووەم قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد كۆبوونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لە عێراق و ناوچەكە تاووتوێكران، هەروەها باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و واشنتن كرا.

لەو دیدارەدا، قاسم ئەعرەجی بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكای دژ بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتكردەوە، وەك لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد باسی لەوەكردووە، “پێویستە گەنجینەی ئەمریكا هەڵەكەی خۆی ڕاست بكاتەوە كە دژبە كەسایەتییەكی حكومی ئەنجامی داوە، پێویستە ناوی لە لیستی سزادراواندا نەبێت”.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە دیدارەكەدا باس لە ڕێككەوتنی شەنگال و دۆسییەی كامپی هۆل لە سنووری سوریا كراوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەندراوێكدا 8ی كانونی دووەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، خستووەتە لیستی سزاکانی ئەمریكا-وە.

بابەتی پێشتر

دروستكردنی هێزی هاوبەش بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی سنوورەكان دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

بۆچی ئیمارات هەوڵ بۆ لەناوبردنی ئیخوان موسلمین دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share