لیژنەی دارایی ئەو وەزارەتانە دیاریدەکات کە زۆرترین خەرجییان هەیە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو وەزارەتانە دیاریدەکات کە زۆرترین خەرجییان هەیە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو وەزارەتانەی زۆرترین خەرجییان هەیە و پارەیان بۆ تەرخاندەکرێت لە بودجەدا ئەو وەزارەتانەن کە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرن و پرۆژەی جۆراوجۆریان هەیە.

دەشڵێت، هەروەها ئەو وەزارەتە ئەمنییانەی گرێبەستی چاکسازییان هەیە بەپێی ئەو پلانەی کە دانراوە.

کازمی ئەوەش دەڵێت، لەکۆتایی ساڵدا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێداچوونەوە بە خەرجی وەزارەتەکاندا دەکات لەرێگەی حساباتی کۆتاییەوە، بەمەبستی زانینی هەر بەفیڕۆدانێکی گشتی ئەوەش بەهاوکاریی چاودێریی دارایی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، پرۆژەکانی وەبەرهێنان گرینگترینن لە نێو ئەو پرۆژانەی بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بڕەپارەی تایبەتیان بۆ خەرجدەکرێت لە بودجەدا.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەرفەتی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزیری کشتوکاڵ: بڕیاری کڕینەوەی بنەتۆی گەنمی جوتیاران دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share