رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای رانیە – خەلەکان کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سەر رێگای رانیە – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا تاکسی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵکاری شوێنی رووداوەکە دەریدەخات کە شۆفێرەکە تێپەڕاندنی ئەنجامداوە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە 18 ساڵی تەواو نەکردووە و بەهۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵ دەبێت و لەگەڵ یەکە ئیدارییەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

زانایەكی سوری چارەسەرێكی نوێ بۆ شێرپەنجە دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەسی شکار داخرا

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گەسی شکار دادەخات. لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی…
Total
0
Share