لە رووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كوڕێك گیانیان لەدەستدا

وێنە: ئەرشیف

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری زاخۆ سێ كەس گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی رابردوو لە رێگەی سەرەكیی باتیڤا و لە نزیك كامپی بێرسڤێ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا/ كرۆلا و كیا/ سیراتۆ پێكیاندادا.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون. دواتریش بڵاوكرایەوە یەكێكی دیكە لە برینداران گیانیلەدەستداوە كە منداڵێكی تەمەن 12 ساڵانە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ سێ كەس بەرزبووەوە.

زیانی ماددی زۆریش بە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گەیشت، هاتوچۆی زاخۆ وا دەڵێت.

بەپێی زانیارییەكان دووان لەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە باوك و كوڕن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. داهێنانی رۆبۆتێك كە دەتوانێت وەك مرۆڤ پێبكەنێت

بابەتی دواتر

ئەو خۆراکانەی لەش لە ژەهر پاکدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share