دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە زەڕایەن دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن پۆلیسی كەلارەوە داواكراو بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی دزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەلارەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی شارەزوور، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەن ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.

دەشڵێت، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی خۆتۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share