چەند قاچاخچییەكی پەیوەست بە یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەستگیركران

فۆتۆ: ئەرشیف

ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چوار كەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی و پەیوەندیداربوون بە ژێرئاوكەوتنی یەختەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە ناردنی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 64 هاوڵاتی، بە فەرمانی دادوەری ئاسایش، لە ئەمڕۆ 25ی حوزەیران چوار تۆمەتباری گەورە قاچاخچی بە ناوەکانی (ح.ح.ع.)، (ب.س.م.)، (م.ج.أ.) و (د،ع.س.) دەستگیركران.

دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەر کەسێکی دیكە ناوی بێت و بەشداربێت لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ناوخۆ یان لە دەرەوەی هەرێم، دەستگیردەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتباران بە یاسای ژمارە (28)ی ساڵی 2021 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دهۆك.. كەسێك بەتۆمەتی سووتاندنی خوشكێكی خۆی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

رزگار حاجی حەمە: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share