وەزیری پەروەردەی هەرێم: زیاتر لە 122 هەزار خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12 دەکەن

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، 122 هەزار و 15 خوێندکار لە 2115 هۆڵی تاقیکردنەوە یەکەم تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجامدەدەن.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا سەبارەت بە رێکارەکان پەیوەست بە گزیکردن رایگەیاند، دوو ساڵە گۆڕانکاری زۆر گەورەمان ئەنجامداوە و رێکاری پێویست بۆ رێگری لە گزیکردن گیراوەتەبەر.

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، نوسراوم بۆ هەر 2115 بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیکردنەوەکان کردووە کە دەبێت هەموو خوێندکارێک پشکنینی بۆ بکرێت و رێگە نەدرێت ئامێری زیرەک ببرێتە ژوورەوە.

راشیگەیاند، پرسیارەکان بەرەبەیان دەگاتە پارێزگاکان و لەوێوە دەچێتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوئاهەنگی هەیە لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و هێزەکانی ئاسایش و دووپاتیکردەوە، بە هیچ جۆرێک لەو کەسانە نابوورن کە یاری بە هەستی خوێندکاران دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە دەیان باند کە ژمارەیان زیاتر لە 100 کەس بووە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.

بابەتی پێشتر

تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

واشنتۆن کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر لە دەریای سوور دەکشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی…
Total
0
Share