ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردادەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت.

هاوکات، ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت سزای سەرجەم سەرپێچیەکانیشی بدات جگە لەو بڕە پارەیەی کە وەک سزای دارایی دیاریکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

سبەی دەچینە وەرزی هاوینەوە و تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

ئەمساڵ بە نزیکەیی نیو هێندەی ساڵی رابردوو قوربانی کراوە لە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share