بەحرەین.. لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە لە ساڵی 2010 تاوەکو ئێستا رەگەزنامەیان پێدراوە

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی بەحرەین پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم حاڵەتەکانی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بەحرەینی لە ساڵی 2010 تاوەکو ئێستا راگەیاند.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی بەحرەینی بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەکانی کاروباری نەتەوەیی، پاسپۆرت و ئیقامەی ئەو کەسانەی کە رەگەزنامەی بەحرەینییان هەیە، دەرکەوتووە کە کەسانێک هەن کە رەگەزنامەی بەحرەینییان بە سەرپێچی یاسای بەحرەین وەرگرتووە یاخود زانیاری و داتای هەڵە و بەڵگەنامەی ساختەیان پێشکەش کردووە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ”لە ئەنجامی ئەو سەرپێچییەدا وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە هەموو حاڵەتەکانی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بەحرەینی لە ساڵی 2010ەوە تاوەکو ئێستا”.

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ”لیژنەکە وردبینی لە دروستی ئەو داتا و بەڵگەنامانە دەکات کە رەگەزنامەی بەحرەینییان پێدراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: لە چەند پارێزگایەک پلەی گەرمی دەگاتە 51 پلە

بابەتی دواتر

ساڵی رابردوو عێراق نزیکەی 850 تۆن هەنگوینی بەرهەمهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share