ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەشدەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەشبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانكەكان كراوە دەبن.

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 14ی6 مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی (خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ) دابەشدەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە پارەی پێویست بۆ مووچە ئامادەكراوە.

بابەتی پێشتر

ئەو كەسانەی دەبێت لە خواردنی شووتی دووربكەونەوە

بابەتی دواتر

مەترسییەكانی سووتانی كۆگا نەوتییەكەی هەولێر لەسەر هاوڵاتییان ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share