راپەڕین.. سێ ژن بە تۆمەتی دزیکردن لە دوکانێکی ئێکسسوارات دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ ژنی راگەیاند کە لە دوکانێکی ئێکسسوارات دزیان کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە لە گەڕەکی ئاشتی دوکانی ئێکسسواراتی هەیە، کە بە وتەی خۆی هەندێک کەلوپەلی لە دوکانەکەیدا دزراوە هێزەکەنمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد بە سوود وەرگرتن له کامێرای چاودێری سێ کەسیان لە رەگەزی مێ کە عەرەبن و دانیشتووی شارەکەن دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی هەرسێ تۆمەتبارەکە راگیرکران.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی سەر رێگای هەولێر-گوێر

بابەتی دواتر

نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ بەناچاری ئاوارەبوون گەیشتە 120 ملیۆن کەس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share