سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، تێچووی مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتربووە لەو نرخەكەی دەیفرۆشن و دەشڵێت، “شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار و 600 دینار لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا فرۆشراوە”.
نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی هەرێم هاوكاریی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان ناكات و لە كاتێكدا حكومەتی عێراق هاوكاریی خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكات و ئێستا یەك كیلۆ مریشك دوو هەزار و 600 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت و شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار و 600 دینار لە كێڵگە پەلەوەرییەكان فرۆشراوە و بەرزبوونەوەی نرخەكەی پەیوەندی بە جەژنی قوربانەوە نییە و كاتییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا پەیوەستە بە خواست و خستنەڕووەوە.
جێی ئاماژەبۆكردنە لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك بە 1900 دینار بووە.