بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی کەلار –  خانەقین، سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمییان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی شێرەوەن رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئاسۆزۆ ستەیشن) و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویدا ، پاشان ئۆتۆمبیلەکە وەرگەڕاوە و بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share