لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی بەردەسووری کەلار کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و بە سەختی برینداری کرد دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی 1977 ەو لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

لەسەر رێگای هەولێر - مەخمور ئاگرێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

چوارەمین لیستی فەرمانبەران ئاراستەی بانكی تی بی ئای كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share