بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق رادەگیرێن.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە کاتژمێر 6 تاوەکو 8ی بەیانی، هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، بە بەشداریی زیاتر لە 650 هەزار خوێندکار لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق دەستیپێکرد.