وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانەوە بڕیاری نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی مۆڵەت، چەند بڕیارێكی دەركرد و دەشڵێت، “هەموو رێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەواوبووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچووە و چەند بڕیارێك پەسەندكراون و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا ئامادەسازیی بۆ تاقیكردنەوەی گشتیی پۆلی 12 ی ئامادەیی و دەرچوواندنی رێنمایی و رێكاری پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێكران و هەموو رێكارەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە تەواوكراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاكان و پەروەردە گشتییەكان و رێكخستنەوەی میلاكاتی ناوەندەكانی خوێندن، گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بڕیاری پێویستی بۆ دەرچوو.

وەزارەتەكە دەشڵێت، “رێكخستنەوەی مۆڵەتەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە پەروەردەییەكان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی خرایەڕوو، بۆ ئەو مەبەستە پیشنیازەكان پەسەندكران و لیژنەیەكیش لەسەر ئاستی وەزارەت پێكهێندرا”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی جیهانی: لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پلەی گەرمی بە رێژەی 1.5 پلە بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی بەرمیلێک نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share