رۆژی هەشتی ئەم مانگە، پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆمسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیەتی، حزب و کاندیدەکان دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن.
وتیشی، پرۆسەی خۆتۆمارکردنەکە لە 8ی حوزەیرانی 2024 دەستپێدەکات، تاوەکو 13 ی حوزەیرانی 2024 دەخایەنێت.