عێراق شەش ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، عێراق شەش ملیار دیناری بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم ناردووە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەغدا شەش ملیار دیناری بۆ هەرێم بۆ كڕینی گەنمی جوتیاران ناردووە کە سێ ملیار دیناری بۆ سلێمانی و سێ ملیار دیناریش بۆ هەولێر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر جوتیارێك گەنمەكەی گەیاندە سایلۆكان و چەكی پارەی وەرگرت، دەتوانێت بچێتە بانك و پارەكەی وەربگرێت.

ئاشکراشیکرد، ئەم پڕۆسەیەی ناردنی پارەی بەغداد بۆ گەنم بەردەوامی دەبێت تا بە كۆتا دەگات.

بابەتی پێشتر

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی هەرزەکاران دەبێت؟

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی

ئیسحان شەمران راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رۆژنامەی(العربی الجدید)ی قەتەری راگەیاندووە، “چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر كە بەهای دۆلار…
Total
0
Share