بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

هەرچەندە ئەمساڵ حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار پەیڕەوكردووە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت و گاز كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئەدهەم بارزانی: رێگا نادرێت بچمەوە زێدی خۆم و سكاڵا تۆماردەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share