نرخی نەوت دابەزی

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی نەوت دابەزی، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک 20 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 17 سەنت دابەزی و گەیشتە 74 دۆلار و 5 سەنت.

ئەو نرخانەی ئەمڕۆ نزمترین ئاستی نەوتە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دووی ئەم مانگە، ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند.

 

بابەتی پێشتر

لە سنووری کۆیە ماڵی هاوڵاتییەک سووتا

بابەتی دواتر

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی هەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share