پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە خشتەكانی بودجەدا بڕی 965 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانكراوە و بەوەش زامنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات بەبێ دواكەوتن.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوودا كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی بۆ ئامادەكردنی خشتەكانی یاسای بودجە بۆ دەنگدان بەردەوامبوون و ئەمڕۆ خشتەكانی بودجە پەسەندكران و هەرچەندە كورتهێنان لە بودجەكە بۆ ئەمساڵ هەیە، بەڵام كورتهێنانەكە خەمڵێندراوە.

سەبارەت بە پشكی هەرێم ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “پشكی هەرێم زیاتر لە 20 ترلیۆن دینارە و 11 ترلیۆن و نیو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دانراوە كە مانگانە دەكاتە بڕی 965 ملیار دینار بەوەش زامنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات بەبێ دواكەوتن”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share