ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی بازاڕەکانی نەوت رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 درێژکردەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی ئۆپێک پڵەس، ئاستی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، بۆ وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک، کە بەشدارن لە جاڕنامەی هاوکاری، درێژکراوەتەوە بۆ 39.7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، لە مانگی کانوونی دووەمەوە  دەستپێدەکات تاوەکو مانگی کانوونی یەکەمی .2025

خشتەیەک دەریخستووە کە “هەموو وڵاتانی ئۆپێک هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی پێویستیان بۆ ساڵی 2025 داناوە، هاوشێوەی ساڵی 2024، جگە لە ئیمارات کە بەرهەمهێنانی بۆ 3 ملیۆن و 519 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک بە رێژەی 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “زیادبوونی بەرهەمهێنانی ئیمارات بە قۆناغ ئەنجامدەدرێت، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2025”.

 

 

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە ڕۆژی پێنجشەممە بەرزبووەتەوە. بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری…
Total
0
Share