راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی تەنێكی نامۆ دەدات و رایدەگەیەنێت، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دەركەوت كە تەنێكی مەترسیداری منداڵانە.

ئاسایشی پارێزگای هەولێر لەروونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لەبارەی هەبوونی تەنێكی نامۆ كە لە چەند ڕۆژی رابردوو لە گوندی (كەڕزۆر) سەر بە ناحیەی قوشتەپە لە ناو زەوی و زاری جووتیارێك لە كاتی دروێنەكردنی گەنمەكەی دۆزرایەوە، دەستبەجێ تیمی پووچەڵكردنەوەی بۆمبی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان گەیشتنە شوێنەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكە دەستیان بە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسی لەو شوێنە و پاشانیش پشكنین و شیكاریكردنی، دەركەوت ئامێرێكی یاریكردنی ترسناكی منداڵانە كە لە بۆنەی یادكردنەوەی هاڵۆوین بەكاردەهێنرێت و چەند گڵۆپێكی بچووكی جوانكاری تێدایە بۆ ماوەیەكی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەكی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەستراوە، هەروەها ناشبێتە هۆكاری هیچ جۆرە ئاگر كەوتنەوەیەك.

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی خشتەی بودجەوە هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هونەرمەندان لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی گەلی كورددا رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان گێڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share