ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 144 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە كەمتر لە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.