سودانی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و پابەندكردنی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە بە گرتنەبەری رێوشوێنەكان لەگەڵ بانكی ناوەندیی و بانكە حكومییەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە خێراكردنی رێكارەكانی تۆماركردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و پابەندكردنی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە 21ی شوباتی ئەمساڵدا دەرچووێندراوە و هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پابەنددەكات بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی كە لە هەرێمی كوردستاندا خزمەتدەكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە خەمی گرنگیدان بە فەرمانبەرانە لە هەر شوێنێك بن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان بەپێی یاسا و دەستوور كە پەسەندكراون.

بابەتی پێشتر

نەخۆشیی سکلێرۆدێرما چییە؟

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو زیادەڕۆییەک دەگیرێتەبەر و چاوپۆشی له‌ هیچ كه‌سێک ناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share