وەزارەتی دارایی هەرێم: دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە لە چوارچێوەی پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بە پشتبەستن بە رێككەوتنی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بانكی بازرگانیی عێراق بۆ ناردنی زانیاریی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەك، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستیكرد بە ناردنی زانیاریی 453 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت لە ئامادەكردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران كە ئەم بانكە هەڵدەبژێرن بەپێی ئەو پڕۆسەیەی كە بانكی ناوەندیی عێراق پەسەندیكردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانكەكە ئامادەدەكات.

وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاریی پێویستە دەربارەی پڕۆسەی كردنەوەی هەژمارەكان و چاپكردنی كارتەكان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە وا هەفتەی رابردوو زانیارییەكانیان بۆ بانكی ناوبراو نێردرابوو و هیوادارین بانكی بازرگانیی عێراقی زووترین كات دەست بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی خوازیاربكات.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی یەكەمین گەشتی دەرەوەی شاری ژنێك كە لە مێژوودا تۆماركراوە

بابەتی دواتر

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان

لەدوای هێرشەکانی سەر شاری هەولێر مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین…
Total
0
Share