بە چ شێوازێک هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی دەکرێتەوە؟

لەدوای ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە دوو گەڕ نەتوانرا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێتەوە، لە ئێستادا پرسیاری ئەوە دروستبووە کە ئەنجومەنەکە دەتوانێت بە چ شێوازێک سەرۆکێک بۆ خۆی هەڵبژێرێت.

موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت رایگەیاند، دوای ئەوەی پشوویەک وەردەگرین بڕیار دەدەین دانیشتنی ئەنجومەن بۆ دەنگدان بە سەرۆک بەردەوام بێت یان دوابخرێت.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023، دادگای باڵای فیدڕاڵی تەفسیری بۆ ماددەی 55 ی دەستوور کردووە و بەپێی تەفسیرەکەش، لەدوای دانیشتنی یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن بە دانیشتنێک یان چەند دانیشتنێک یەکلایی دەکرێتەوە بەو مەرجەی کاندیدی سەرکەوتوو زۆرینەی رەهای دەنگەکان بتوانێت بەدەستبهێنێت.

بەم تەفسیرەی دادگاکە، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت چەند دانیشتنێکی دیکە رێکبخات تا ئەو کاتەی یەکێک لە کاندیدەکان دەتوانێت 166 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن بەدەستبهێنێت.

هەر بەپێی تەفسیرەکە هیچ کام لە کاندیدەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دوورناخرێتەوە، مەگەر خۆی بڕیاری کشانەوە بدات، مەبەست لەمەش ئەو کاندیدانەیە کە کەمترین دەنگیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

کەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت؟

بابەتی دواتر

بەغداد بڕیار لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share