سەرەتای دەرکەوتنی یەکەم ئیمۆجی لە جیهاندا ئاشکراکرا

ئیمۆجییەکان ئێستا بوونەتە بەشێکی سەرەکین لە پەیامەکانی ژیانی رۆژانەماندا و دۆزینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە رەنگە مێژووەکەیان بگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1988.

مات سیفتۆن، گەشەپێدەر و بلۆگەری یارییەکان، دوای لێکۆڵینەوە لە مێژووی ئیمۆجییەکان رایگەیاند، ”ئامێری PA-8500 ی ژاپۆنی ژمارەیەک هێمای لەخۆگرتووە کە دەگاتە 102 هێما، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جیاواز دەردەکەون لەو ئیمۆجیانەی ئەمڕۆ بەکاریاندەهێنین”.

بۆ ئاشکراکردنی مێژووەکەیان، سیفتۆن چەند ئامێرێکی کۆنی ژاپۆنی تاقیکردەوە کە بەرنامەی وێنەکێشانیان تێدابوو و روونیکردەوە، “ئەم جۆرە ئامێرانە پێش ئینتەرنێت بوونیان هەبووە، بۆیە لە ماڵپەڕەکاندا زۆر شت لەسەریان نییە و ناتوانرێت بەراورد بکرێن، بۆیە تاکە رێگە بۆ ئەوەی بزانین چۆن کاردەکەن ئەوەیە کە راستەوخۆ بە خوێندنەوەی رێنماییەکان ئەزموونی بکەین”.

سەرەتا پێشبینی ئەوەی کرد کە یەکەم ئیمۆجی ئەوانە بن کە لە ساڵی 1997 لە  سۆفتبانک دروستکراون، بەڵام سیفتۆن سەری سوڕما کاتێک ئیمۆجیەکانی لەسەر Sharp PI-4000 دۆزیەوە کە لە ساڵی 1994 بڵاوکراوەتەوە، دواتر کاتێک ئامێری PA-8500 ی تاقیکردەوە کە لە ساڵی 1988 بڵاوکرایەوە، بۆی دەرکەوت کە ئیمۆجی هاوشێوەی PI-4000ی تێدایە .

لەو بارەیەوە لە بڵاوکراوەیەکدا مات سیفتۆن دەڵێت، ”ئەگەر سەیری ئامێرەکانی PA بکەینەوە، وەک PA-8500 کە لە ساڵی 1988 بڵاوکرایەوە لەگەڵ PA-7000 لە ساڵی 1987، دەردەکەوێت کە پێدەچێت ئیمۆجییەکان لە دەوروبەری ئەو ساڵانەدا دروستکرابێت”.

لە کاتێکدا سیفتۆن پێشنیاری ئەوە دەکات کە ساڵی 1988 وەک بەرواری دەستپێکردنی ئیمۆجی دابنرێت، بەڵام ئەوەش ئاشکرا دەکات کە رەنگە ئەو کاتە لەلایەن هەمووانەوە پەسەند نەکرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لە كۆبوونەوەی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی-یەوە

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگریی دانیمارك دەستگیركرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی دانیماركەوە بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی دەستگیركرا بەهۆی تێوەگلان لە دزەپێكردنی “زانیاریی زۆر نهێنی”. میدیاكانی دانیمارك بڵاویانكردەوە، لارس…
Total
0
Share