سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕەوەكان ئاشكرادەكات

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕەو و فۆڕمەكان ئاشكرادەكات و سەبارەت بە خانووی گوندەكانیش دەڵێت، چاوەڕوانی رەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆن.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان سەبارەت بە رێكارەكانی تەملیككردن راگەیاند، زەوی و خانووی فۆڕم چەند جۆرێكی هەیە، ئەوانەی بڕیاری ژمارە 3ی 2019 دەیانگرێتەوە، كاری جدی لەسەر دەكرێت، هەر گەڕەك و كۆڵانێك بگاتە سەرەی تاپۆكردن بڵاویدەكەنەوە.

وتیشی، ئەوانەش كە پێچەوانەیە و بڕیارەكە نایگرێتەوە، دژ بە یاسایە و، یاساكەش لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە.

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی روونیشیكردەوە، 29 گوندمان هەیە كە نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە و هێشتا رەزامەندییان لەسەر نەهاتووەتەوە، داوا لە وەزیری ناوخۆ دەكەن بۆیان ئیمزا بكات، تا رێككارەكانیان دەستپێبكەن.

سەبارەت بە زەوبی هێزە ئەمنییەكانیش باسی لەوەكرد، كۆمەڵێك پێگە هەیە رەزامەندییان هەیە، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەكان سەرەتاكانیان نەناردووە كە خۆی دەبینێتەوە لە كارتی نیشتمانی، دوای تەواوكردنی رێككارەكان و هێنانی سەرەتاكان كار لەسەر تاپۆكردنی ئەو زەوییانەش دەكرێت.

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دەستخۆشیشی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كرد بەهۆی هەوڵەكانی بۆ چارەسەر لەو بوارەدا كە بەهۆیەوە نزیكەی 30 هەزار كەس سوودمەند دەبن و، پێشتر چارەسەری نەبوو.

ئاماژەشیدا، لە ساڵی رابردووەوە كاری جددی لەسەر كراوە، لەئێستادا چاوەڕوانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و هێنانی ناو و سەرەتاكان دەكەن و ئەو پرسەش چارەسەر دەكەن.

بابەتی پێشتر

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: لە بابەتی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرکەوتووبووین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
Total
0
Share