پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێدەکات

ئەمڕۆ پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێدەکات و مانگێک بەردەوامدەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئازاری 2025، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێدەکات و ماوەی مانگێک بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دەستپێدەکات و دەنگدەران دەتوانن لە و بنکانەی ناوەندەکانی دەنگدان کە لە شوێنی نیشتەجێکردنیانەوە نزیکە خۆیان تۆمار بکەن یان تۆمارەکانیان نوێ بکەنەوە و دەبێت ناسنامەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
Total
0
Share