سەعدی پیرە: یەکێتی سکاڵا لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن تۆماردەکات

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، یەکێتی سکاڵا لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆنی عێراق تۆماردەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی سکاڵا لەسەر بڕیارەكەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماردەکات.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاریی لایەنەکان و کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن ملیۆنان دۆلاریان تێچووە، ئەوەش زیان بە ئابوریی گشتیی کۆمەڵگە و لایەنە سیاسییەکان دەگەیەنێت.

لەبارەی کورسیی کۆتاکانەوە سەعدی پیرە رایگەیاند، یەکێتی داوای لابردنی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە، بەڵکو لەگەڵ ئەوەیە ئەو پێکهاتانە خۆیان پێگەی خۆیان بسەلمێنن و بە دەنگی خۆیان بچنە پەرلەمان، نەوەک کورسییەکانیان بە خراپی بەکاربهێندرێن.

ئەمڕۆ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەنجومەنی کۆمسیاران، بڕیاری راگرتنی سەرجەم رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستانیدا.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە خوێندكارانی 9ی بنەڕەتی ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆ هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share