ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی بابەتی مووچە و دارایی و پابەندییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و ئەنجامی دواكۆبوونەوەی وەفدی تەكنیكیی هەردوولا لە 27 ی نیسانی 2024 لە بەغداد سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری داهاتە نانەوتییەكان و بەبانكیكردنی مووچەی هەرێم.

ئاماژە بەوەش دەکات، بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تاووتوێكردنی بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەەکە، بڕگەی سێیەم خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەبێت سەبارەت بە سەردانی وەفدی وەزارتەكەیان بۆ بەغداد، تایبەت بە بابەتەكانی وەرگرتنەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران و بەگەڕخستنی پرۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لە هەرێم و سوودوەرگرتنی جوتیاران لە دەرفەتەكانی خزمەتگوزارییە كشتوكاڵییەكان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

بابەتی دواتر

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بارانبارین کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێكی كورد لەكاتی راوەماسیدا لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا. پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی…
Total
0
Share