نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 84 دۆلار نزیک بووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 56 سەنت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە 78 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی دەکرێت.

لە ماوەکانی رابردوودا نرخی نەوت بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چەندین بەرزی و نزمی تۆمارکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share