لێچوونی كلۆر لە قەڵادزێ قوربانی لێكەوتەوە

بەهۆی لێچوون لە بتڵی كلۆر لە پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ كارمەندێكی پاسەوانی پرۆژەكە گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكە برینداربوو.

رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پرۆژەی ئاوی خاس لە ئاكامی لێچوونی كلۆرەوە روویداوە.

وتیشی، “بەهۆیەوە كارمەندێكی پۆلیس كە پاسەوان بووە لە پرۆژەكە گیانیلەدەستداوە و یەكێكی دیكەش باری تەندروستیی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كراوە”.

هاوكات راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، قوربانییەكە ناوی (عەبدوڵا بابەكر عەلی) لەدایكبووی ساڵی 1971 و خەڵكی گوندی بێگەڵاس-ە، هەروەها كارمەندیان (فەرهاد ئازاد عەبدوڵا) باری تەندروستیی تێكچووە و لە نەخۆشخانەیە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: ئازاری درێژخایەنی خوارەوەی پشت هۆكاری سەرەكیی كەمئەندامبوونە

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانی چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share