ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز: ئەستەمە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای تورکیاوە دەستپێبکاتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لەبەر دوو هۆکار ئەستەمە هەناردەی نەوت لە رێگای تورکیاوە دەستپێبکاتەوە کە یەکێکیان پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان و ئەوی دیکەیان پەیوەستە بە تورکیاوە.

بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەستەمە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای تورکیاوە دەستپێبکاتەوە بەهۆی ئەوەی تورکیا ئامادەنییە ئەو قەرزانەی عێراق کە هاتوونەتە سەری بداتەوە و بە بیانووی جیاواز خۆی لێدەدزێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە پێشتر و ئەم جارەش لە سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسەوە کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

ئاشکراشیکرد، کێشەی دووەم پەیوەستە بەو داوایەی هەرێم لە حکومەتی عێراق کە داوایکردووە شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات کە ئەمەش پێویستی بە رێکەوتنێکی نوێ هەیە لەنێوان هەرێم و بەغداد.
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی نەوت و غاز بانگهێشتی حیان عەبدولغەنی دەکات و لەبارەی ئەو پرسەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم كاتی لێزمە باران ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ چەند هەلی کارێکی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل”‏
شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بەشداریكردنی مستەفا كازمی لە لوتكەكەی سعودیە، نیگەرانیی لای شیعەكانی عێراق دروستكردووە، پێیانوایە هەنگاوە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ…
Total
0
Share