ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتاییهاتووە و وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواوكردووە و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێرێت.
وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت هەمواری یاسای بودجە لە هەفتەی داهاتوودا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بنێردرێت تاوەكو كاری لەسەر بكرێت”.