ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییانی شاری قەڵادزێ

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی لێچوون لە یەكێك لە بوتڵەكانی كلۆری ئاو لە پڕۆژەی ئاوی خاس بۆتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەو شوێنە، داوا لە هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەكەین بە هیچ شێوەیەك لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیكنەبنەوە تا تیمەكان كاری تەكنیكی و چارەسەری كێشەكە دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی لێچوون لە یەكێك لە بوتڵەكانی كلۆری ئاو لە پڕۆژەی ئاوی خاس كە ئەوەش بۆتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەو شوێنە و تیمەكانی پڕۆژەی ئاوی خاس كاری خۆیان ئەنجامداوە ئەوەندەی لە توانایاندا هەبووە، ئێمەش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگريی شارستانیی ڕاپەڕینمان راسپاردووە تا كاری پێویست ئەنجامبدەن و چارەسەری كێشەكە بكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەكەین بە هیچ شێوەیەك لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیكنەبنەوە تا تیمەكان كاری تەكنیكی و چارەسەری كێشەكە دەكەن.

بابەتی پێشتر

عەتوان عەتوانی: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە"

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بەرزبووەتەوە و هۆكارەكانی ئاشكرادەكات. نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share