مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: لە یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان دووپاتدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا رایدەگەیەنێت، پشتیوانیی خۆمان بۆ گشت رۆژنامەنووسانی کوردستان  لەدەستڕاگەیشتن بە زانیاریی راست و دروست دووپاتدەکەینەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەیادی 126 ساڵەی  دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستان لەسەر  دەستی رووناکبیری دوورە وڵات میقداد مەدحەت بەدرخان لەوڵاتی میسر، پیرۆزباییەکی گەرم دەکەین لەگشت رۆژنامەنووسانی کورد لەکوردستان یان لەهەرشوێنێکی جیهاندا کە لێبڕاوانە لە کایەی میدیا وفراوانکردنی ئازادی و دیموکراسیدا  خزمەت بە کوردەوارییەکی پێشکەوتوو دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی 22 ی نیسانی 1898 بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین رۆژنامەی کوردی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشان هاتەکایەوە تا لەو رێگەیەوە برەو بە خەباتی داکۆکیکردن لەمافەکانی گەلەکەمان بدرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەسەر هەمان رێباز و دیدی سەرۆک مام جەلال بەردەوامدەبێت لە دابینکردنی دوانەی (نان و ئازادی)  بۆ رووناکبیران و رۆژنامەنووسانی کوردستان ،هەر  ئەم تێڕوانینە وایکردوە هەمیشە یەکێتی لەهەر شوێنێک بوبێت کەشی ئازادیی رۆژنامەگەریی ئازاد بەرفراوانتر بووە.

لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، لەم یادەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ گشت رۆژنامەنووسانی کوردستان  دووپاتدەکەینەوە لەدەستڕاگەیشتن بە زانیاریی راست و دروست و فراوانکردنی پانتایی ئازادیی میدیا لە تەواوی کوردستاندا، کاری میدیا خزمەتێکی گشتیی کۆمەڵی کوردەوارییە شایانی دەستخۆشی و ستایشە نەک دەستگیرکردن و سەرکوتکردن و رامکردنی هەواڵ و زانیارییەکانیان بۆ رای گشتی.

 

بابەتی پێشتر

شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share