ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی عێراق 40.3 پلەی سیلیزی تۆمارکرا

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو ئەمڕۆ لە عێراق، لە پارێزگای کەربەلا بووە و 40.3 پلەی سیلیزی بووە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ شارەکانی بابل و نەجەف و زیقار و موسەنا پلەی گەرمییان نزیک بووەتەوە لە 40 پلەی سیلیزی لە بەغداد، 38.9 پلەی سیلزی تۆمارکراوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆدا زۆرینەیان لە نزیک 30 پلەی سیلیزییەوە بوون و لە کەرکوک و خانەقین نزیکەی 37 پلەی سیلزی بووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی كەركوك رەتیدەكاتەوە ئاگر لە نەخۆشخانەی ئازادی كەوتبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەوە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share