باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی، رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی چەند بوارێک کرا کە ژیانی عێراقییەکان باشتر دەکات.

ئالینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگیمان بەڕێوەچوو کە سەرەتایەکە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی گرنگ لە هاوبەشیی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراق”.

دەشڵێت، ”رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن، هاوکاریکردن لە بوارەکانی وزە و ئاو، وەبەرهێنانی بازرگانی، چاکسازی لە کەرتی تایبەت و بانکی لەگەڵ بەهێزکردنی دیموکراسیدا کرا، هاوبەشیمان لەم بوارانەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان”.

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ئەمریکا و عێراق لە واشنتۆن بە سەرۆکایەتیی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو کە جەخت لە هاوبەشی بەهێزی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندین بە دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share