ئەو کەسەی رۆنی زەیت و مۆمی تێکەڵکردبوو و بە زەیتی زەیتون فرۆشتبووی گیانیلەدەستدا

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی تێکەڵکردنی رۆنی زەیت و مۆم و فرۆشتنی بە زەیتی زەیتون لەلایەن کەسێکەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسەی کارەکەی کردووە بە رەگەز عەرەب بووە و دوای سووتانی خانووەکەی گیانیلەدەستداوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”دوای سووتانی خانوویەک لە گەڕەکی بەختیاری تازە و کۆنترۆڵکردنی لەلایەن بەرگریی شارستانی، هێزە ئەمنییەکان لیژنەی باڵای قائیمقامیەتیان لە هەبوونی ساختەکاریی ئاگادارکردەوە”.

دەشڵێت، ”کەسێکی بە رەگەز عەرەب لەو خانووەدا رۆنی زەیتی خۆراکی هێناوە لەگەڵ مۆمدا تێکەڵی کردووە و بە رۆنی زەیتی زەیتونی فرۆشتوویەتی، هاوکات بۆ پەیداکردنی متمانە بە زەیتەکەی سابوونێکی رەقیشی لەگەڵدا وەک دیاری داوە بە کڕیارەکانی و بە شێوەی ئۆنلاین فرۆشتوویەتی”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بەپێی بەدواداچوونەکانمان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغکراوەتەوە و راستەوخۆ لیژنەکان راسپێردران تەواوی ئەو بەرهەم ساختەیە لە بازاڕەکاندا نەهێڵن، هەروەها دوای سووتانی خانووەکەی، ئەو کەسەی تۆمەتباری یەکەم بوو و ساختەکارییەکەی ئەنجامدابوو خۆشی سووتاوە و گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە

تاڤگەیەکی نەبینراو؛ تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وێنە:…
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بۆ خەزێنەی گشتی سکاڵای…
Total
0
Share