ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتە ئاسمانییەكاندا داخران

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بە شێوەیەكی كاتی داخران.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بە شێوەی كاتی داخراون و هۆكارەكەشی ناسەقامگیریی دۆخی ناوچەكەیە.

هاوكات هەر ئەمشەو، دەستەی رێكخستنی فرۆكەوانیی ئوردن بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی ناوچەكەوە بڕیاریدا ئاسمانی وڵاتەكەی بە رووی گەشتە ئاسمانییەكاندا دابخرێن.

بابەتی پێشتر

لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە

بابەتی دواتر

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share