لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، نزیکەی 59 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو، پێسوازییکردن لە گەشتیاران بپ ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە بەردەوام بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپاسی سەرجەم تیمەکانی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ و بیارە دەکەین کەهەموومان پێکەوە توانیمان پێشوازی لە 58 هەزار و 862 گەشتیار و سەردانیکەر بکەین، هیچ رووداوێکی نەخوازراویش رووینەداوە.