کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغداد دەستیکرد بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەبارەی وردەکاری تیروپشکەکەوە کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کرد، ”886کاندید بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون و ژمارەی لیستەکان لە 101 دەست پێ دەکات تاوەکو 169”.
دەشڵێت، ”هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە و تەواوی توانای خۆمان بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەخەینەگەڕ”.