قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحمود دەكات

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود دەكات بەبۆنەی بەڕێوەچوونی كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەیان بە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز كاك محەممەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوونی كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم بەستنی كۆنگرەی ئەم حزبە تێكۆشەرە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموون و توانا و لێهاتوویی كادرە دڵسۆزەكانی، هاندەری نوێبوونەوە و بەهێزتركردنی ریزەكانی بێت و زامنی هێنانەكایەی ئاشتی و ئارامی بێت.

دڵنیاین پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جەنابتان و بەپشتبەستن بە رۆحییەتی نیشتمانی، هەوڵەكانی یەكدەخات لەپێناو ئامادەسازی بۆ قۆناغەكانی ئاییندەی خەبات و تێكۆشانی سیاسی.

بابەتی پێشتر

لە شەڕەكەی گوڵەخانە گەنجێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پزیشکێک: فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share